خوابی خەرگۆشی

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  789 بینین
خوابی خەرگۆشی هەتاکەی، وەعدەی بێدارییە
دوژمنی خۆت و مناڵت ئەژدەهای بێکارییە
پیاوی تەممەڵ دوژمنی خۆی و عەدووی هەر کەسە
قەولی «الكاسب حبيب اللهعەرەبی» لە عالەم دیارییە
چاو لە مووچە و توورەکانە مەبڕە دائیم ئەی زەلام
مایەیی دنیا و دینت کەسب و سەنعەتکارییە
سەد غەرامافۆن فیدای هۆهۆیی جووتیارێ بکە
جوققەی شاهی بەپەنجەی خزمەتی جووتیارییە
وا بەجێماوی لە خێڵ ناگەیتە کوێستانی مراد
کوردە! سادەی غیرەتێ، غیرەت نەوەی دیندارییە
مەغریبی باری گەیاندە مەنزڵی ئەمن و ئەمان
تۆش لە ناو قوڕدا چەقیوی عەیش و نۆشت زارییە
«ليس للانسان الاّ ماسعیعەرەبی» بیخوێنەوە
سەعی و غیرەت ئەمری مەشرووعە، کەلامی بارییە
بەسیە شۆربا خواردنی ناو تەکیەکان و خانەقا
ڕووت لەدەرگاهی «تَوَكُّلعەرەبی» بێ سەبەب بێ عارییە
مونکیری شێخی تەریقەت نیم، حەقیقەت پێت ئەڵێم
چاوت ئاوسا هێندە نووستی، وەعدەی هۆشیارییە
سۆفی! جەرگم بووەتە خوێن، فەوتاوە دنیا و دینمان
چەند هەزاران پیاو و ژنمان بوونە عەبد و جارییە