باسی دونیا

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 2 خولەک  1098 بینین
گەهـ بەفر و باد و باڕەش و سەختیی و مەرارەتە
گەهـ گەردەلوول و تۆز و بوخار و حەرارەتە
سەددی تەریقی ویسالی موحیبانی عالەمە
میحنەت هەمیشە قیسمەتی ئەولادی ئادەمە
دنیا چ ڕەنگ ڕەنگە، گەهی سوورە گەهـ سپی
باوەڕ نییە بەڕاستی کەوا ڕاستە یا چەپی
***
دەشت بوو بە شاخ و شاخ و تەپە چوونە ئاسمان
حەیوان و تەیری وەحشی پەنای خستە ناومان
لەم بەفرەدا بە سەیر و هەوەس مەیلی ڕاو دەکەین
هەر شەوێ خەیاڵی گۆشتی سەر پڵاو ئەکەین
هە ی هەی چ غافڵین و چ بێ باک و سەرسەرین
حەیوانی کێوی بێ خەبەرە، «قەومی» خۆ خۆرین
***
شاهەنشەهی جبال مەگەر شاخی بەرزی پیر
ئەم سیلسلەی جبالە لەژێر چاویا ئەسیر
وا سەیری شەرق و غەرب و جنوب و شیمال ئەکا
ئەم مەنزەرەی لەتیفەیە دەفعی مەلال ئەکا
سوورکێوشوێن، سەگرمەشوێن، گۆیژەشوێن و قەندیلشوێن سوپاهییە
تەختی زەمینە قووببەی گەردوون کولاهییە
***
ئەم بەفرە زیوی خالیسە یا بەحری یاسەمین
یا قەترەیەکی ڕەحمەتە کەوتووەتە سەر زەمین
سەرچاوەی حەیاتی شەتی دیجلەیە و فورات
دنیای فەیز و نیعمەتە بۆ ئەهلی کائینات
ئەمڕۆ جەفای سەردییە «سبحەی سەفای» دڵ
ئەم بەفرە جازیبەی تەرەب و شەوقی بولبولە
***
ئەی سەبزەیی بەهار ئەی خونچەی ئەمەل
لابەی لە چاوی ئێمە هەموو عیللەتی سەبەل
کەی تۆ لە خاکی پاکی وەتەن جلوەگەر دەبی
کەی ڕۆشنی دەروون و جەلابی نەزەر دەبی
دڵشادم ئێستە ئاخری ئەم دەردە مەرهەمە
دوای «عُسرِيُسرَعەرەبی» نەسی خوداوەندی ئەعزەمە