کاربەدەستانی ئیستیبداد

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  520 بینین
وەک تیر لە کەوان دەرئەپەڕن تاقمی مەئموور
بۆ قاوە و بۆ چای بەرەو خوار و بەرەو ژوور
بۆ لاقە مریشکێ ئەچنە کانیی ئەزمڕشوێن
بۆ قوبڵی ئەڕۆن لێرە هەتا چەشمەی ئاموور
«یازیق سزە ئەی قوجە حکومت أمناسیتورکی
کیم یەسڵەیە جگەر سزی کیمدر سزە مشکورتورکی»