لە غەم شاری دەروون مەعموورە ئەمشەو
لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
1 خولەک
990 بینین
لە غەم شاری دەروون مەعموورە ئەمشەو
بناغەی مڵکی دڵ خاپوورە ئەمشەو
ڕەوانسەرناوی تایبەت! بۆ لە زیددی من فەڕەنگی
لەبەر دەرگای ڕەقیب مەسروورە ئەمشەو؟
ئەمن فەرهادناوی تایبەت و شاهید بێستوونناوی تایبەتە
ئەتۆ شیرین، شەماڵ شاپوورە ئەمشەو
لە وەسڵت مەنزڵی دوور کەوتەوە دڵ
دووسەد مەنزڵ لە شادی دوورە ئەمشەو
برا گیان گیان و تۆ گیان ئەلوەدایە
هەوای کۆی تۆ دیگەر مەستوورە ئەمشەو
بە موژدەی وەسڵی تۆ دڵ شاد بێ حەقیە
کە هەر وەک حاکمی مەغدوورە ئەمشەو
لەمن ناپرسێ ئەغیار ئەی چ گەوجە؟
بە وەسفی لوتفی تۆ مەغروورە ئەمشەو
لە ناو ئەشک و لە ڕووتەی چاو شەهێنم
دڵ ئاهوو وار و چاو بێ نوورە ئەمشەو
لە سوبحی جەژن و شوﺑهەی مانگەشەو ئاخ؟
لە بەختی من دەڵێی دەیجوورە ئەمشەو
بە حازر باشی فەوجی غوسسە و ناڵە
وەکوو زیلەی ئەوەڵ شەیپوورە ئەمشەو
لە ناڵین مەنعی کوردیناسناوی ئەدەبی مەحزی کوفرە
فەقیر و ناخۆش و مەغدوورە ئەمشەو