بەهاری زێوەر

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  1207 بینین
نێرە پۆڕێکی خاڵ و خەت نەخشاو
بانگی کردە ڕەفیقی ناو چەم و ئاو
بێنە سەیران و سەیری ئەم چەمەنە
ئەم هەموو دەشتە جەننەتی وەتەنە
کە زەوی بەرگی ئەتڵەسیی پۆشی
کەوتە سەر عەردی نەغمەیی خۆشی
یەک کەڕەت سەوزە شیو و دەشت و کێو
گوڵ بەدەم، گۆپکە دارە داری مێو
گوڵی قەیسی و هەڵووژە سوور و سپی
نۆبەدار ئەرغەوانە ڕاست و چەپی
تیپانی نێرگس و سوپای لالە
یاسەمین و گوڵاڵە و ژاڵە