بۆ وەستا بیلال

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  545 بینین
مەسئەلەی وەستا بیلال و بووکی تازەی بوو بە باو
وەختی پەردە پیرەزاڵە، وەختی مەجلیس نێرە پیاو
گوڵ کە ماڵی بولبولە زۆر حەیفە کوند زەوتی بکا
پیری هەشتا ساڵەگی چ بکا لە یاری مەستە چاو؟
تەسکەڵەی پێ لازمە وەستا، نەوەک تەسکۆڵەیێ
ناسمێ دوڕڕی نەسوفتە کەس بەزەربی نەرمەساو
کاری وەستا کوورەبازی و لوولەسازیی ئاسنە
نەک عەقیق کون کردنە لادە لە فیکری ناتەواو
ئەی مەلا! فەسخی نیکاحی پیری بێ کێر جائیزە
هیممەتێ، سا، تۆ ڕەها کە ئاسکی نازگ لە داو