جودایی

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  400 بینین
ئەگەر لەناو شیعرەکانما
گوڵ دەراوێژنە دەرەوە
لە چوار وەرز، وەرزێکم ئەمرێ.
ئەگەر یار بێننە دەرەوە
دوانم ئەمرن.
ئەگەر نان بێننە دەرەوە
سیانم ئەمرن.
گەر ئازادیی بێننە دەرێ
ساڵم ئەمرێ و خۆیشم ئەمرم.