یاخیبوون

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  459 بینین
ئەی زمانە شیرینەکەم!
لێم ببوورە
بۆ یەکەم جار بە گوێت ناکەم!
بۆ یەکەم جار لە فەرهەنگت یاخیی ئەبم
بۆ یەکەم جار تۆ وەک تینوو
بە شوێن مندا ڕائەکەیت و
منیش سەراب
ئەگەر ئەم جارە شیعرێکم کوڕێکی بوو
من ناوی لێ ئەنێم «شەهابکەس»!