کوێر

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  427 بینین
بەرخۆلەکە
دوای گرمەیەک
دوای ڕۆشتنی فڕۆکەکە
دەمی گێڕا
نە گوانی بۆ بینرایەوە و
نە ڕانی بۆ دۆزرایەوە و
نە چووشەوە سەر ئاوەکە!