خۆرنشین

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  951 بینین
ئێوارەم و
دڵۆپ
دڵۆپ
ئەتکێمە سەر خۆرنشینی
غەریبیی خۆم.
ئەی خۆرنشین!
مەڕۆ! چونکە
تا سبەینێ
هەتا ئێوارە دێیتەوە
بە شوێن تۆدا وشەکانم
یەک
یەک
ئەگرین
ئەی خۆرنشین!