شۆڕشگێڕ
بە بۆنەی ١٤ی تەمووزەوە
لە کتێبی:
لە کۆڕی خەباتا
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
2 خولەک
1325 بینین
بۆ ئێجگاری سارد بووەوە و دای دا چۆک،
کەڵبە کەوتووی بێ نینۆک
لە کاتێکا لەناو خوێنا ئەگەوزا،
خزمەکانی لە تاریکیی ژێر ئەرزا
دەستیان کرد بە چپەچپ: «ئاغا» ئەیوت: گاجووت قووت دان کردی خپ!
بە دەم بینی لەرزینەوە سەر؛ جاسووس،
دای لە ڕان دەستی ئەفسووس،
وتی: ئەوەی کوشتی - یاران! - نووستن بوو،
بێ ئاگایی لە خشەی پێی دوژمن بوو! کەللەیەکی ژێر مێزەر،
بزنە ڕیشەی سابرێنانە مرقێنەر،
وتی: ئەوەی کوشتی حەرام خواردن بوو،
بۆ خوا خێر نەکردن بوو! ورگنێکی کۆنە حاکم هاتە ڕوو،
وتی: «گەورە»دز بوو، بۆیە زوو تیاچوو! سەرەک پۆلیس، بە سرکە،
پێشانی دا کە چاو بۆ کوێر بەکەڵکە...
کوێر نەبوایە نەئەمرد! بازرگان دەستی پێ کرد،
وتی: گەورەم، هەر تەماعی زۆر کوشتی،
تەماع دای لە ئەرز پشتی! سەرپزیشکی تایەبەتیش هاتە دەنگ،
وتی: بەڕاست، هۆی مردنی پەنگ بوو پەنگ:
کێمی سفلیس گەییشتبووە ناو جەرگی
دەرمان نەما ڕۆژێک دواتر خا مەرگی! - شەل نەبوایە ڕای ئەکرد،
بە قەڵا پەنای ئەبرد! - پۆکەر کوشتی!
- ڕایسس کوشتی!
- نەء، وێسکی:
بوو بە گڕی ئاگر و چووە ئێسکی! لە پشتەوە شەپقەزلێک وەستابوو،
«ئەو چاوزەقە دزی نەوت و خورما بوو!»
ڕووی هاوخەمیی گێڕا بە خزمانا گشت،
وتی: هەی داخ! نازانن کێ گەورەی کوشت؟ یاساوڵە کەتەکەی ژێر ئاڵای سوور
کە چەقیوە وەک میل لەسەر ئاسۆی دوور ئەو تەقەی کرد و کوشتی،
ئەم خوێنە هەر ئەو ڕشتی! کەڵبەکەوتوو کە درابوو بە ئەرزا،
لە ناو خوێنا تلێکی تریش گەوزا
بە هەناسەی ساردەوە ئەیوت: مردم...
زۆر بایی بووم، بایی بوون وای لێ کردم!
وتی: سەرباز - بژی! - کوشتی بە تفەنگ
سەربازی لاو، ڕۆڵەی دڵسۆز و ئازا
بەرەو ڕووی گەل بە گوڕ پەنجەی ڕاکێشا:
- من نیم، ئەوە، هەر خۆیەتی کۆڵ نەدەر،
کۆنەڕووخێن، بنیاتی تازە دانەر!
کەڵبە کەوتووی بێ نینۆک
لە کاتێکا لەناو خوێنا ئەگەوزا،
خزمەکانی لە تاریکیی ژێر ئەرزا
دەستیان کرد بە چپەچپ:
بە دەم بینی لەرزینەوە سەر؛ جاسووس،
دای لە ڕان دەستی ئەفسووس،
وتی: ئەوەی کوشتی - یاران! - نووستن بوو،
بێ ئاگایی لە خشەی پێی دوژمن بوو!
بزنە ڕیشەی سابرێنانە مرقێنەر،
وتی: ئەوەی کوشتی حەرام خواردن بوو،
بۆ خوا خێر نەکردن بوو!
وتی: «گەورە»دز بوو، بۆیە زوو تیاچوو!
پێشانی دا کە چاو بۆ کوێر بەکەڵکە...
کوێر نەبوایە نەئەمرد!
وتی: گەورەم، هەر تەماعی زۆر کوشتی،
تەماع دای لە ئەرز پشتی!
وتی: بەڕاست، هۆی مردنی پەنگ بوو پەنگ:
کێمی سفلیس گەییشتبووە ناو جەرگی
دەرمان نەما ڕۆژێک دواتر خا مەرگی!
بە قەڵا پەنای ئەبرد!
- ڕایسس کوشتی!
- نەء، وێسکی:
بوو بە گڕی ئاگر و چووە ئێسکی!
«ئەو چاوزەقە دزی نەوت و خورما بوو!»
ڕووی هاوخەمیی گێڕا بە خزمانا گشت،
وتی: هەی داخ! نازانن کێ گەورەی کوشت؟
کە چەقیوە وەک میل لەسەر ئاسۆی دوور
ئەم خوێنە هەر ئەو ڕشتی!
لە ناو خوێنا تلێکی تریش گەوزا
بە هەناسەی ساردەوە ئەیوت: مردم...
زۆر بایی بووم، بایی بوون وای لێ کردم!
***
لە لێشاوی کۆبوونەوەی گەل، یەک دەنگوتی: سەرباز - بژی! - کوشتی بە تفەنگ
سەربازی لاو، ڕۆڵەی دڵسۆز و ئازا
بەرەو ڕووی گەل بە گوڕ پەنجەی ڕاکێشا:
- من نیم، ئەوە، هەر خۆیەتی کۆڵ نەدەر،
کۆنەڕووخێن، بنیاتی تازە دانەر!