بۆ سالم

لە کتێبی:
فرمێسک و هونەر
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  1505 بینین
بە یادی تۆ ئەگرێ دەستی عاجزم خامە
دەهایی ڕۆشن و بەرزت ئەگاتە ئیمدادم،
هونەر نییە کە ئەناڵێ ڕوبابی ئینشادم،
تەزەککورت سەبەبی سانیحات و ئیلهامە!
لە دائیرەی سەلەفا ئەی قەریحە ڕوون و ڕەوان،
کەسم نەدی کە وەکوو تۆ خوڕەی بێ ئاهەنگی،
بە حوزنی پڕ لە بەدیعە وەکوو کەلیمناوی تایبەت گریان،
ئەگەرچی وێنەیی حافزناوی تایبەت بە غەلغەلە و شەنگی...
لە ئاسمانی فەخردا شیعر بوو باڵێکت،
ئەوی ترت بە تەبیعەت شعووری میللی بوو،
لە شەوقی حوسنی بتێ بوو ئەگەر خەیاڵێکت،
ئەوی ترت خەم و عەشقی وەتەن مەئالی بوو.
نەبوو فەڕی لە نیگاهی غەریبتا تاران،
سەریر و ئەفسەری شاهیت ئەکرد فیدایی وڵات،
کە کەوتە پەنجەیی غەدر و جەور زەویی بابانناوی تایبەت،
بەقەد غەدر غەزەلت وت، بەقەد جەور ئەبیات!
وتت بە حەزرەتی نالیکەس ڕەفیقی دەربەدەرت:
«خەیاڵی عەودەتی موڵکی ئەسیر نەخەیتە سەرت
زەلیلی نەجم و هیلالە، شەوە سلێمانیشوێن
غورووبی کردەوە ڕۆژی شکۆهی بابانی...»
بنوو لە قەبرە کەتا موستەریح بە ئەی سالمکەس،
لە تۆ کوردترە ئێستا نەزان هەتا عالم!