دەرمان

بۆ شەهید «دوکتۆر بەختیار»
لە کتێبی:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  932 بینین
من خۆم پزیشکم
بۆ تیماری زام
دەرمانی هەزار
برینی لەشی
دەردەدارم کرد
بەڵام بۆ زامە قووڵەکەی لەشی
ئەم کوردستانە
دەرمانی چەک و فیشەکم هەڵگرت.