گریان

لە کتێبی:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1021 بینین
- ئەو دارستانە بۆ ئەگری؟!
- ڕەنگە درەختێکی گەنجی لێ مردبێ.
- ڕەنگە زریانی دوێنێ شەو
کچە چنارێکی شۆخی فڕاندبێ.
- ڕەنگە هەواڵی کوشتنی
پۆلە مەلێکی عاشقی
خۆی بیستبێ!
- ئەو ئەزانێ
لە سبەینییەوە بە تەنها
جێئەمێنێ
وەختێ گوندی خۆشەویستی
هەزار ساڵەی
لە لووتکەوە
بۆ بەرەوخوار دائەگیرێ!