کەمانچە

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  829 بینین
مەدالیای کەمانێکی بچکۆلانەت
دابوو لە سنگ
کە هاتوچۆت
بە بەردەمی مندا ئەکرد
گوێم لێ ئەبوو:
کەمان ئەکەوتە لێدان و
ئەشمبینی، مەمکەکانت
ورد
ورد
سەمایان بۆ ئەکرد!