کوللە

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  400 بینین
کوللە سەر کەوتە سەر شانی دووکەڵێک و
لەسەر سنگی شەوی نووسی:
«هاتوچۆی باران
لەمەودوا قەدەغەیە»
هەور سەر کەوتە سەر شانی
لووتکەکان و
وەرامی خۆی
بە برووسکە و ڕەهێڵەوە
لە ئاسمانی بەربەیاندا
بۆ ئەو، نووسی!.