ڕێگایەک

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  470 بینین
لە بێشەی «پۆلیڤیا»دا
ڕێگەیەک سەری لێشێوا
لەبری ئەوەی بچێتەوە
سەر گوندەکەی
خۆی کرد بەناو ئەو شارەدا
کە دەمێک بوو وێڵ بوو بەدووی
سەری ئەمدا.
ئەگەرچی شاریش نووستبوو
بەڵام ڕێگە، ڕێگەی گەڕانەوەی نەما
ناچار بوو خۆی بۆخۆی وەستا
هەتاکوو شار
لەخەو هەستا!