لە ڕەگەوە
لە کتێبی:
            کازیوە
        بەرهەمی:
                شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
        
             1 خولەک
             1237 بینین
        
        
    
                لەناو چاوی منداڵێکی «هاڤانا»وە
برسێتی دەستی ڕاکێشا
بۆ سەر شەقامێکی گشتی
یەکەم ڕێبوار:
دڵدارێ هات. هەرچی فرمێسکێکی پێ بوو
هەمووی دایە و، ڕۆی تێپەڕی!
دووەم ڕێبوار:
بازرگانێ دوو نانی گەرمی بۆ کڕی و
دەستی بۆ ئاسمان هەڵبڕی!
سێیەم ڕێبوار:
چیرۆکنووسێ ... چیرۆکێکی
ئێجگار تووڕەی لەسەر نووسی
چوارەم ڕێبوار:
کرێکارێ هات و نەڕۆی
تا شەقام و شار و دنیای
چەوسانەوەی بۆ نەگۆڕی!
			
            
        برسێتی دەستی ڕاکێشا
بۆ سەر شەقامێکی گشتی
یەکەم ڕێبوار:
دڵدارێ هات. هەرچی فرمێسکێکی پێ بوو
هەمووی دایە و، ڕۆی تێپەڕی!
دووەم ڕێبوار:
بازرگانێ دوو نانی گەرمی بۆ کڕی و
دەستی بۆ ئاسمان هەڵبڕی!
سێیەم ڕێبوار:
چیرۆکنووسێ ... چیرۆکێکی
ئێجگار تووڕەی لەسەر نووسی
چوارەم ڕێبوار:
کرێکارێ هات و نەڕۆی
تا شەقام و شار و دنیای
چەوسانەوەی بۆ نەگۆڕی!