سڕینەوە
لە کتێبی:
            کازیوە
        بەرهەمی:
                شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
        
             1 خولەک
             1256 بینین
        
        
    
                باڵندەیەک، «هەڵفڕین»ی
لە باڵەکانی کردەوە و بڕیاری دا
بە باخ بڵێ: نەشنێتەوە.
چونکە زانی ئاسۆ ڕەنگی
ئەرخەوانیی خۆی داوەتە
دەستی تەمێ
بیسڕێتەوە!
			
            
        لە باڵەکانی کردەوە و بڕیاری دا
بە باخ بڵێ: نەشنێتەوە.
چونکە زانی ئاسۆ ڕەنگی
ئەرخەوانیی خۆی داوەتە
دەستی تەمێ
بیسڕێتەوە!