ژان

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1181 بینین
ئەو ژانانەی چنگە گڵێ
لەسەر کاسەی لەدایکبوون
بە دوو دەنک
گەنم و جۆوە، ئەیانگرێ
هەرگیز
گینگڵ و ئازاری
کەمتر نییە
لەو دایکەی ژان
بەسەر مناڵەوە ئەگرێ!