قووڵبوونەوە

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  866 بینین
کە جۆگەیەک تینوو ئەکەیت
دڵی ڕووبارێ ئەشکێنی.
کە تیشکێ بگری و بەندی کەی
خۆرەتاو لە خۆت زیز ئەکەی
خۆ ئەگەر خۆر، بریندار کەی
خوێن لە خۆت ئەکەی بە دوژمن
ئەوەی کە خوێنی ڕووناکیش
ئەبێتە دوژمنی ژینی
تاریکیی شەوێک ئەیکوژێ!.