نوشتانەوە
لە کتێبی:
            کازیوە
        بەرهەمی:
                شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
        
             1 خولەک
             1760 بینین
        
        
    
                گوڵاڵەیەک
بۆ تووتڕکێ نوشتایەوە
دەستی ماچ کرد!
کە لێبۆوە و هەستایەوە
ڕەنگی سووری ڕژابووە بەر:
پێی تووتڕک و
هەتا مردن
بە داخی ڕەنگی زەردەوە
تلایەوە!.
			
            
        بۆ تووتڕکێ نوشتایەوە
دەستی ماچ کرد!
کە لێبۆوە و هەستایەوە
ڕەنگی سووری ڕژابووە بەر:
پێی تووتڕک و
هەتا مردن
بە داخی ڕەنگی زەردەوە
تلایەوە!.