دزین

لە کتێبی:
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  895 بینین
لێیان دزیم، ڕەنگی تابلۆی زامەکانی
هەڵبەستەکانیان، لێ دزیم.
لێتان دزیم، گلێنەی چاوی ساماڵی
مناڵەکانتان، لێ دزیم.
هەناسەی سنگی شەقاری،
سنگتان دزیم.
دەستان، دزیم
قاچتان، دزیم
هەتا گۆڕ و هەتا کفنی:
شەهیدەکانیشتان، دزیم.