زەمی وەکیلی زابتی پۆلیسی ناوچەی قەڵادزە، «حەسەن دەدە»

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 1 خولەک  506 بینین
وا لە سووئی تالعا، کەوتوومە گێژی ئیزتراب
وەزعی دەوران تێکداوە، دایەرەی ڕووکنی ئەداب
دوون پەرەستە، چەرخی گەردوون کاری نادانی دەکا
وا چەواشە و عەکسە، لاشەی شێر دەخاتە دەس کلاب
گەر سوئالێکی حەقیکەم، خەتابارم مەکەن
چۆن ڕەوایە بۆ «دەدەکەس» کاغەز بنووسین ئەی جەناب
تا «فەرەج» نەیگا.. بوو؛ چابوو، جوزئییە دەیکرد حجاب
ڕێی سوئالم بوو، لە خزمەتیا، لە بۆ ڕەدی جەواب
ئێستە لەو ڕۆژەی کە خۆی چاکرد لە فیعلی کاک شەفیق
ئینتخابی مەرتەبەی بوو، حەزرەتی عالی مەئاب
«ئەحمەقم، نەمکرد هەتا ڕیشم نەبوو گانێ بدەم»
وەک «دەدە» ئەمنیش دەبوومە ساحیبی ئەجر و سەواب
خۆشەویستی عالەمی ئەم عەسرە نابم چۆن دەبم؟
چاکە بۆ خۆم دوو بدەم، بۆ ئاخر و ڕۆژی حساب