بولبولم سەیری گوڵاڵەی باغی ڕوخسارت ئەکەم
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
2 خولەک
663 بینین
بولبولم سەیری گوڵاڵەی باغی ڕوخسارت ئەکەم
دوو قسەی ناسک لەگەڵ لێوی شەکەربارت ئەکەم
بۆ تەماشا هاتووم خۆ مەحوی دیدارت ئەکەم
چاوی دڵ ڕۆشن بە شێوە و حوسنی ڕەفتارت ئەکەم
سینە ئەسپەر بۆ موژەی بێ ڕەحم و خونخوارت ئەکەم
خاترم لەو ڕۆژەوە دەستی لە زولفت بەر بووە
دەوڵەتی عەقڵی لە دەس وەک موڵک هۆشی دەرچووە
ئاوری شەوقی چراکەی کوڵمی تۆی تێبەر بووە
وا ئەزانم چاوم ئێسە ڕۆژ و شەو زولف و ڕووە
سەر بە قوربانی شەمی گۆنای گوڵنارت ئەکەم
خاڵت ئەو ڕۆژە کە خاسەی کارەبایی پێ درا
ڕیشەیی جەرگم هەر ئەو ڕۆژە بە تیرت پێکرا
دڵ وەکوو کوورە لە شەوقت ئاورێکی تێخرا
یانی داغی شەوقی حوسنی تەلعەتی تۆی پیانرا
وا دڵم تەسلیمی ناز و ڕەمزی گوفتارت ئەکەم
ئافتابی ڕووی تۆ دوێنێ ئەگەر گۆشەی نوان
ڕەونەقی بازاڕی ڕۆژی عالەم ئەفرووزی شکان
بۆ نەچیری دڵ لە ڕووی نازۆ بە زوڵفت دا تەکان
یانی بۆ تاڵانی فام و هۆشی من هاتیتە بان
خوێنی دڵ داوا لە زولفی موشکی تاتارت ئەکەم
دۆزەخی دووریتە مایەی شیوەن و هاواری من
گەرمە بازاڕی غەمت بێ سەیری ناڵەی زاری من
پێ بنێرە سەر گلێنەی چاوی گەوهەر باری من
گوێ بدێرە لوتفی نەزم و سۆزشی ئەشعاری من
تاچ تەحریرێ لە شەوقی چاوی مەیخوارت ئەکەم
دوێ ئیشارەی کردمێ قاسید وتی حازر بە، دێت
چاوەکەم ڕۆحم ئەوا ڕاخستوە بۆ فەڕشی ڕێت
سەر گلێنەی چاوی دنیابینی موشتاقانە جێت
هەی نەگا ئازار ئاگا بە لە برژانگم بە پێت
چاوی «زاریناسناوی ئەدەبی» چون مەقامی سەروی گوڵزارت ئەکەم