مەکە تەقسیر تا ماوی لە زانین
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
454 بینین
مەکە تەقسیر تا ماوی لە زانین
کە بێ زانین جسمی بێ گیانین
بکە بڕوا نییە دەردێکی پڕئێش
لە دونیادا وەکوو دەردی نەزانین
بەدڵ تێکۆشە فێری پیشەیێ بە
بزانە ئێمە بێ پیشە کە ناژین
چ پیشە؟ پیشەیێکی ئابڕوومەند
نە پیشەی ناڕەوا و زددی ئایین
بەجێ بێڵانە ئاسارێ بەرێ با
کە هەر ئاسارە باقی ئێمە فانین
لە بێکاران دووری کە ئەوانە
کە بێکارن لە شێوەی مەرد عارین
قولت هەڵکە برا هەڵماڵە بازووت
کە بێ ڕەنجێ بە خاوەن گەنج نابین
بەراستی تێوەچۆ لاری فڕێ دە
ئەوی لارە لە بەدبەختی جیا نین
فەرامۆشی مەکە ئەم هۆنراوە
قسەی «زاریناسناوی ئەدەبی» هەموو ئامۆژگارین