بەهاری دڵگوشا بوو ئارەزووی سەیری گوڵانم کرد

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 3 خولەک  551 بینین
هەرچی دڵ پی خۆش بێ هەر لە بیرە، ساڵێ لە بەهارا لە «حەسەن سەلارانشوێن» لەگەڵ دەستەیێ لە ڕەفیقان بو سەیاحەت چووین بۆ کوێستان بە کێوەکانا سەر کەوتین تا چووینە سەر «بەردی ڕەش» بەینی «جەوشەن» و «میک» و «باینجان». لە سەر ئەو بەردە کە مەنزڵمان گرت و ڕوانیمانە دەرە و چیا و دەشتەکان و بەفری خاڵ خاڵ و گژوگیای جۆر بە جۆری جوان گوڵ و خونچە گوڵ، لەزەتێکی وا واردی دڵم بوو کە ئێستاش هەر دێت و دەچێ و ئەدا تەکان، بەو هۆیەوە مامۆسای تەقدیر ئەم هونراوەی تەڵقین کردم، ناردم بۆتان، یادگار بێ.
بەهاری دڵگوشا بوو ئارەزووی سەیری گوڵانم کرد
لەگەڵ پۆلی ڕەفیقان عەزمی چوونی کوێستانم کرد
لە ئاوایی وەدەر کەوتین وێنەی باز سەر کەوتین
لەسەر بەردی ڕەشی «جەوشەن» تەماشای کێوەکانم کرد
هەموو عابای سەوزی قودرەتی دابوو بە سەر شانا
لە وێستانی قنووتا بوون تەقلیدی ئەوانم کرد
منیش هەستام و سەرسامی جەماڵی دەشت و سارا بووم
بە وردی سەیری جوانی سونعی خەللاقی جیهانم کرد
بە چاوێکم لە لالە و نەرگسی شەهلام ئەڕوانی
بە کەیفی خۆم بەو چاوەم تەماشای ئەرغەوانم کرد
لە مل خواری وەنەوشە وا ئەدەب فێر بووم خەلیل ئاسا
بە وەحدەت ئاشنا تەرکی موناجاتی بوتانم کرد
سەبا شانەی لە زولفی یاسەمەن وختێ که دا عەتری
بە سەرما هات و تەئسیری لە مەغز و ئێسقانم کرد
بە سەر قووچی قەڵادا ئاسمان کووپەی گوڵاوی ڕشت
بە دار و بەرد بینی موشکی نابی ئاهوانم کرد
لە نازی سوسەن و نەشئەی هەوا و پێکەنینی هەور
بەیاری هۆش دەرکی سەد ڕمووزی عاشقانم کرد
ئەگەر چی دەرکی تەسبیحاتی ئەم ئەکوانە ناکریێ
ئەوەی وا کەوتە گوێی هۆشم بە «حمد اللهعەرەبی» ڕەوانم کرد
ئەوندەم جوان و دڵبەر هاتە بەرچاو ئەو کەژ و کێوە
وتم ئۆخەی ئەوا سەیری بەهەشتی جاودانم کرد
هەوا ئاوی مورادی لێ ئەڕژیا بێگومان بۆیە
لە سەر ئەو بەردە دەرکی سوحبەتی «خضرعەرەبی»ی زەمانم کرد
دوڕ ئەفشانی ئەکرد ئەو ڕۆژە هەور و کەسبی دوڕداری
وەکوو دەریا لە قەترەی ئاوی هەوری دوڕفشانم کرد
چنوور ئاڵۆز بوو زولفی و کاسەی لالە پڕ ژاڵە
بە خونچەی گەردن و سەر ڕووت تەشبیهی کچانم کرد
لە ناڵەی کۆتر و قاسپەی کەو و ئاوازی زەردیوەر
سەماعی تار و ڕوود و بەربەتی ساسانیانم کرد
لە هاژەی باڵی داڵ و قیژەیی سەقر و چریکەی باز
بە خاتر یادی جەور و خوێن مژی چەنگیزیانم کرد
لە ڕێواس و مەنێ و کاشمە و لووشە و شنگ و پیچەک
نە باغەڵ بەڵکوو پڕ بەرماڵ و کۆش و گیرفانم کرد
وەکوو زەیتوونی شیوی ئیمەنم دی داری ئەو کێوە
لە شاخ و بەرگی وا دەرکی نیشانی بێ نیشانم کرد
حەیاتی دڵ بە ئاوی زیندەگی بەخشی ئەبەد داوا
لە بەحری ڕەحمی بێ پایانی حەیی موستەعانم کرد
بە یاری باغبانی هۆش لەم فەسڵی بەهارەیدا
لە ڕووباری تەفەککور ئاودێری باغی گیانم کرد
لە هەر بەردێ لە هەر دارێ لە هەر غونچە لە هەر خارێ
کە وردۆ بووم کەشفی زۆر ئەسراری نەهانم کرد
عەجەب زانستگایێکە تەبیعەت حەیف دەرسێکم
نەخوێند لەودا و نەمفامی ڕەفیقی بێدڵانم کرد
نەسیمی سوبح ئەی «زاریناسناوی ئەدەبی» وتی پێم کەسبی عەتتاری
لە بەرگی نازک و بۆ خۆشی خونچەی گوڵبنانم کرد