بێ خەبەر تاکەی وەکوو وەحشی لە دووی خورد و خەوی

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 3 خولەک  593 بینین
بێ خەبەر تاکەی وەکوو وەحشی لە دووی خورد و خەوی
هەرچی کردت یا ئەکەی مەعلوومە مەرهوونی ئەوی
ئارەزووی تۆبەی سبەینێتە، هەموو ڕۆژێ وەلێ
ئەم بەنای ئەمڕۆسبەی زوو تێک ئەدا نەفسی غەوی
بۆ لە کاری چاکەدا ڕۆژێ پەلامارێکت نەدا
لەم هەموو فسق و فجوورە بۆ ئەبێ مانوو نەوی
مەرگ وەک شمشیری بێ کێلانی بوڕڕایە وەرە
سەربڕە بەم تیغە نەفسی فێڵەبازی وەک ڕەوی
سەرفی عومری خۆ هەتاکەی بۆ زەخیرە و موڵک و ماڵ
غەرقی ئەندووهی خۆراکی ڕۆژ و ئەسپابی شەوی
هەر خیلافێکت کە دی بۆ کردنی کەوتینە باز
کەی ئـەبێ لەم هەموو چاکانە کە چاکێ بژنەوی
پیر بووی و نەقدی عومرت چوو بە تاڵان ئەی ئەسەف
حاسڵێکت خۆ نەبوو خەیلێ خەلاف و کەجڕەوی
بۆ خەریک ئارایش و تەرتیبی ماڵی بێ بەقای
هەر کە لێت مەعلوومە میهمانی دوو سێ ڕۆژ و شەوی
قاسیدت وا هاتە سەر بۆ کۆچ خۆ ئامادە کە
موهلەتت نادەن سبەی، ئەمڕۆ، ئەبێ ئامادە وی
ئابڕووی ڕیشی سپی بردن بە ئەتواری قەبیح
عەیبە، ئاگا بە دوچاری خەجڵەتی سۆزی نەوی
وا لە ڕوخسارا تلووعی دا «ثرياعەرەبی»ی مووی سەر
دانە دانە وەک ئەستێرە هاتەدەر بەرز و نەوی
وەک بە چاوی خۆت ئەبینی هەر زەمانێ بێ گومان
دەستەیێ سەرخاکە جێگەی، دەستەیێ ژێری زەوی
بێ تەفاوەت گیانی ئێمەش وەک ئەسێرەی ئاسمان
هەر کە پەیدا بوو غورووبێکی هەیە غافڵ نەوی
تا قیامەت دێ ئەبێ بەم جۆرە هەر بێن و بڕۆن
دەستە دەستە پۆلی مەخلووقات ئەم پاشی ئەوی
جا لەوێدا بۆ بەشەر مەعلوم ئەوێ نەفع و زەرەر
جا لەوێ دیاری ئەدا پاداش و ئەجری پەیڕەوی
بێبەش و مەحڕووم ئەو دەستە کە باوەڕیان بە بوون
واقیعەی ڕۆژی قیامەت بێ لە دڵدا «منطویعەرەبی»
نائومێد ئەو دەستە وا بۆ خۆ بتێکی بەرد و دار
دائەنێن و سەر لە بەردەمیا ئەنێنە سەر زەوی
ڕووڕەش ئەو دەستە بە دەوری گوێلکا ڕەقس و سەماو
های و هوو هاتوچۆیانە وەکوو ورچ و ڕەوی
قوڕبەسەر ئەو دەستە بێشەرمە مەسیح و دایکی
وەک کوڕ و هەمسەر ئەزانن بۆ خوداوەندی قەوی
چاوی سەر وەختێ کە خێل بێ، یەک بە دوو تەشخێس ئەدا
چاوی خێلی دڵ دەچێتە سەر دووسەد شت پەڕتەوی
پاکە زاتی حەق لەهەرچی موشریک و مولحید ئەڵێن
ئەو لە عالەم بێنیاز و خەلق موحتاجن بەوی
ناگری گوێ بۆ قسەی پوچی نەساری و یەهوود
گەر بە گوێی دڵ «قل هوالله احدعەرەبی» تۆ بژنەوی
دافیعی ژەنگی نیاز و عەجزە «الله الصمدعەرەبی»
گەر ببێ چاوێکی حەق بین و دڵێکی مەعنەوی
«لم يلدعەرەبی» ئاور دەخاتە گیان و ماڵی سائیبین
وەک «و لم يولدعەرەبی» دەڵێ بێ ئەووەڵە حاڵی ئەوی؟
«لم يكن لهُ كفواعەرەبی» تێغێکە عەجایب ڕیشەبڕ
بۆ بڕینی بیخی بوهتانی گورووهی عیسەوی
دینی ئیسلامی نەبێ باقی پڕوپووچە و عەبەس
لار و وێر و بێ ئەساسە و باتڵە و بێجا، ڕەوی
ڕەستگاری وا لە دینێکا کە ئاوی دەسنوێژ
سووڕەتی ئینسان ئەکاتە سووڕەتی مانگە شەوی
مەنبەعی ئەم دینە قورئانێکە «زاریناسناوی ئەدەبی» بێ بە دڵ
بۆ هەموو ئەحکام، دنیا و قیامەت محتەوی