بە تۆ ئەگرم پەنا ڕەببی غەفوورم

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  494 بینین
بە تۆ ئەگرم پەنا ڕەببی غەفوورم
لە مەکری نەفسی ئەممارەی شەروورم
مەگەر ڕەحمی ئەتۆ یاریدەرم بێ
وەئیللا غەرقی گێژاوی قسوورم
بە ڕێگەی لارەدا ڕۆین هەتا کەی
مەگەر من دەستەچیلە بۆ تەنوورم
لە دەس ئەم نەفسە سەرکێشە خودا، داد
چییە چارەی دڵی خاڵی لە نوورم؟
لە دەفتەرما نییە یەک زەڕڕە تاعەت
لە شەڕدا خاوەنی سەدها کروورم
«يدی بيضاعەرەبی»ی ئەوێ دۆزینەوەی ڕێ
لە سەرگەردانەکانی دەشتی توورم
ئەوەی مایەی ژیانم بوو بڕاوە
لە توغیانایە سەرچاوەی غوروورم
بەهارم پایزێکە پڕ تەپ و تۆز
کلیلە بەفرە کێوی شارەزوورشوێنم
شەو و ڕۆژی بەسەرما دێت و ئەڕوا
میسالی داسە، عومری پێ ئەدوورم
نەبەسراوە هەتا ڕێگەی هەناسە
هەتاکوو ماوە ئیدراک و شعوورم
هەنگاوێ هەڵگرم چاکە بەرەو حەق
بدەم حەولی جەوازێ بۆ عبوورم
بەسەر ئەو پردەدا بێ خۆفی کەوتن
بە تەوفیقی ئیلاهی ڕاببوورم
بە غەیری شەرمەساری نیمە «زاریناسناوی ئەدەبی»
ڕەفیقی ڕێگەیی وا چۆڵ و دوورم