ئەوندەم وا لەسەر دڵ دووکەڵی غەم

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 3 خولەک  569 بینین
ئەوندەم وا لەسەر دڵ دووکەڵی غەم
وجوودی خۆم نابینم بە سەد شەم
بوخاری ڕۆژ ئەپۆشێ وا بزانن
هەناسەی دووکەڵاوی ئەمنە نەک تەم
لە سۆزێ وا لە سینەمدا پزیسکێ
بدا لەم کێوە بەرزانە بە یەکدەم
ئەتاوێنۆ بەسەر یەکدا ئەڕووخێن
وەکوو ڕووخاو سووتا تووری جەستەم
ئەسەف نەمکرد کارێ بۆ سبەینێ
بڕاوە ڕۆزگاری عومر کەم کەم
بە بێ دەسمایە، بێ نەقدی عیبادەت
ئەمن چارەم چییە ئەو ڕۆژە چ بکەم
خودا دەستم لە دامانی شەفیعێ
بئاڵێنە بە فەزلی خۆت موحکەم
لە تەوفێقت چرایێ گەر نەدەی پێم
بە تاریکی چلۆن ئەم ڕێگە تەی کەم
گرفتارم بە دەس نەفس و هەواوە
ئیلاهی داد لەو سەرکێشە، وەی لەم
هەوا گەردن شکێن و نەفس غەددار
ئەمن بێ دەستەڵات و دەستەپاچەم
ئەگەر یاری نەکا، موشکوڵ گوشایێ
لە داوی وان ئەبێ خۆ چۆن بەردەم
سەبەب ساز و سەبەب هەر تۆی یاڕەب
ئەدی بۆ کوێم ئەنێری، ڕوو لە کوێ کەم؟
خودا بۆ خاتری ئەسمای حوسنا
بە ئەوسافی کەریمە، زاتی ئەکرەم
بە پاکانێ کە غەیری بەندەگی تۆ
نیانە هیچ فیکر و غایلە و هەم
بە مەستانی جەماڵی لایەزالی
بە ناوی پاک و مەشهوورت بە «اعظمعەرەبی»
بە ئاهی سوبح خیزانێ لە شەرما
لە سەر ئەژنۆیە ئەبرۆیان و قەد خەم
بە ئەسراری قەڵەم نووسی لە لەوحا
بە لەوحێ وا لەوا ڕووداوی عالەم
بە سڕڕی حەرفی ئەو «ام الكتابەعەرەبی»
لە وێوە نووری مونزەل هاتە سەر دەم
بە سەردارانی ڕۆحانی و ڕۆحی
کە «امراللهعەرەبی»یە، اللهیعەرەبیە بە ئەعلەم
بە دەستەی ئەنبیاکانی موقەددەس
لە ئادەم تا خليل اللهعەرەبی و خاتەم
بە ئایات و کتابێ هات بۆیان
هەموو دەرسی خودا ناسین سەرجەم
بە ڕۆحی پاکی مەدفوونی مەدینە
«علی روحه صلی الله و سلمعەرەبی»
بە ئالی تاهیرین و گشت یاران
خەلیفەی«ئەووەڵ»و «دوو» و «سێ» و «چوارەم»
بە زەووارانی کەعبەی ڕوکنی ئەسوەد
مەقام و حوجرەی ئیسماعیل و زەمزەم
بە ئاوی چاوی مەردانێ لە خۆفت
ئەبارێنن لە هەوری دیدە دەمدەم
بە حەققی پەیڕەوان و ئەولیاکان
شەهانی بائیمان و «غوث الاعظمعەرەبی»
ببوورە لێم زاماری گوناهم
کە عەفوی تویە بۆ زامار مەرهەم
سیاکارم، سیانامە سیاڕوو
لە نامەم دایە بێعاری هەموو جەم
ئیلاهی تۆ ئەزانی تا چ حەددێ
گوناهم بێ ژمارە و تاعەتم کەم
ئەپاڕێمۆ لە قاپی ڕەحمەتت دا
پەناهێ غەیری ڕەحمت شک کە نابەم
نەکەی «زاریناسناوی ئەدەبی» لە ڕەحمی خۆت بێ بەش
کەلامی پاکی خۆتە «و هو أرحمعەرەبی»