بە ئیستیغنا شکانت پشتی سەبرم
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
489 بینین
بە ئیستیغنا شکانت پشتی سەبرم
بفەرموو حازری کەن کفن و قەبرم
ئەگەر تۆ هەر وەها بی و من وەها بم
مەحاڵە گیانەکەم ئەمجارە نەمرم
دڵم موژدەم ئەداتێ ئەم سبەینێ
لە دەستەی ئەهلی دیدارایە حەشرم
بە یادی سەروی باڵا و گوڵی ڕووت
گوڵاو ئەڕژێ لە سەجع و نەزم و نەسرم
ئیلاهی ئەم سوپاسەت کەی ئەدا کەم
کە جورعە نۆشی بەزمی شاهی عەسرم
بە ماچی خاکی ئاستانەی موبەددەل
بە «يُسرهعەرەبی» و کامەرانی «عُسریعەرەبی» دەهرم
لە سایەی شەوقی زولف و خاڵی تۆوە
قسەم موشکە و عەبیرە و کانی عەترم
ئەگەر عیللەت نەبێ ئەو شەوقە، دیدە!
گەلێ کەمتر لە خاک و خارە قەدرم
دەمێکە چاوەڕێی ئەو ڕۆژەیە دڵ
بە«حمداللهعەرەبی» تلووعی داوە فەجرم
دەسم کەوت ئەو «مەتا» وا موشتەری بووم
گەیشتە موشتەری ئاڵای فەخرم
بە تەوفیقی خودا ئەمڕۆکە «زاریناسناوی ئەدەبی»
بە دامانی ویساڵی دەست ئەگرم