پەردە لەو ڕوخسارە لادە باوەکوو پەروانە شەم

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  672 بینین
پەردە لەو ڕوخسارە لادە باوەکوو پەروانە شەم
ئاوری شەوقی ئەتۆ بەردا لەخۆ سەر تا قەدەم
گوێ لە قرچەی جەرگی پارە بگرە چون سۆزی دەروون
ئاوری وایە کە ئاور لی ئەکا وەک بەرق ڕەم
بێ دڵی خۆشە ئەگەر دڵدار، دڵ بێنێتە جێ
بولبولی خۆشە ئەگەر گوڵ بێتە خەندە سوبحدەم
ئەم شڵێوە و ڕێژەوی باران و تاریکی هەوا
ئاوی چاو و دووکەڵی ئاهی منە نەک هەور و تەم
گوم ئەبێ لەم دەشتە تاریک و درێژەی هیجرەدا
گەر لە شەوقی تەلعەتت بۆ دڵ چرایێ هەڵنەکەم
ئاشنا نابم وتی خاتر بە نووری ئاشنا
تاوەکوو مووسا لە شیوی ئەیمەنا مەئوا نەکەم
چوونە دەر یەعقووبی لەو دەشتە بە چل ساڵ و ئەمن
وا لە هەشتا دام و لەو جێدا کە ئەووەڵ بووم هەم
گیری دنیا کەوتم و داوی فریبم کەوتە پا
جەهل کێشامی هەتا خستمیە نێو گێژاوی غەم
لەم قوڕاوەیدا وەها غەرقم نەجاتم موشکوڵە
کوا «تەهمتەنکەس»؟ هیممەتی خزری؟ پەنا بۆ کێ ببەم
«زاریاناسناوی ئەدەبی» کونجێک و نانێکی ڕەق و بستێ حەسیر
کافییە! زیاتر لەمە ئەسپابی ئازارە و ئەلەم