ئەی سەروی باغی خاتری پڕ شەوق و جۆشی من
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
536 بینین
ئەی سەروی باغی خاتری پڕ شەوق و جۆشی من
چاوت بە ناز هەڵبڕە بڕفێنە هۆشی من
بازاڕی عیشوە ماتڵە بێ چاوی مەستی تۆ
وەک بەزمی تەرەب بێدەنگە بێ شیعری خۆشی من
دەرمانی دڵی غەمزەدە ناکا بە نیگاهێ
مەحبووبی دڵبەر و بێ باک و لەعل پۆشی من
بۆ هەڵئەفڕێنی مەگەسی دڵ لە نەباتت
ئەی شۆخی نازپەروەری شەکەر فرۆشی من
بەینێکە لە سایەی قەدی ڕەعنایەوە «زاریناسناوی ئەدەبی»
لێوڕێژە لە خۆینی دڵی بێچارە کۆشی من