ئەی ساحیبانی دین، برایانی موسلیمین

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 2 خولەک  857 بینین
ئەی ساحیبانی دین، برایانی موسلیمین
وا مانگی ڕۆژوو هات بەرەو پیری با بچین
مێهمانە، قەدری واجبە لەسەر موکەللیفان
بە زیکر و فیکر و تاعەتی مەولایی عالەمین
مانگی نزوولی ڕەحمەتی پەروەردگاری عالەمە
مانگی قبووڵی عوزر و تۆبەیە بۆ جەمعی تائیبین
ئەم مانگە هەر ئەو مانگەیە کەلامی خودا لەوا
نازڵ بووە سەر حەزرەتی سەرداری موڕسەلین
ئەم مانگە هەر ئەو مانگەیە کە حەربی بەدر لەوا
کرا و بوو بەدری منەووەر هیلالی دین
دارای شەوی قەدرە کە باڵاترە جەزای
لە یەک هەزار مانگ عیباداتی عابیدین
فریشتەکانی ئاسمانی ئەو شەوە بە ئیزنی
خودای گەورە لە گەڵ ڕۆح دێنە سەر زەمین
مەشغووڵی تاعەت و حەمد و سەنای زاتی پاک
خودان تا بەیان لەگەڵ جەمعی ساڵحین
هەستن لە خەوی غەفڵەت و بێدار ببنەوە
بێنۆ کە عەبدی خودا بین و غوڵامی هەوا نەبین
ئەم نەقدی عومرە حەیفە کە بێهوودە بگوزەرێ
تۆشەی نەجات واجبە ئەمڕۆکە هەڵگرین
یادێ لە مەرگ و قەبر و سوئالات و خۆفی ڕۆژ
حەساب بۆ نەکەین مەگەر ئێمە نامرین؟
بۆ ڕاهی وا درێژ و پێچ پێچ و پڕ خەتەر
بێ فکری تۆشە قەت نییە ئینسانی دووربین
تا عومر باقییە کارێ بکەن کە بێ عەمەڵ
نەدراوە بە کەس وەعدەیێ بۆ جەننەتی بەرین
کەشتی نەجات چاکەیە، نەک کردەوەی قەبێح
ڕۆژی عوبووری خەلق لە دەریای ئاتەشین
بێنۆ بچینە دایرەی ئەم دینە حەققە با
ئەهلی بەهەشت بین و جەحیم و سەقەر نەچین
بەم ڕێگە ڕاسەدا خودا! بە ڕەهبەری ڕەسووڵ
بمانبە ناو مەنزڵی بێ خۆفی «آمنينعەرەبی»
بۆ تۆیە نوێژ و تاعەت و مەرگ و حەیاتمان
«اياك نعبدعەرەبی» یا ڕەببی و «اياك نستعينعەرەبی»
بێ غیرەتییە «زاریناسناوی ئەدەبی» تەنەففور لە دیانەت
بۆ ئێمە ئەگەر پەیڕەوی دینی موحەممەکەسدین