دەمێکە هیجر هەمدەم و ڕەفێق و هەم قەتارمە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  613 بینین
دەمێکە هیجر هەمدەم و ڕەفێق و هەم قەتارمە
ئەگەر فەلەک ڕێگە بدا وەختی دیداری یارمە
خودا خودامە زوو بڕۆ زسانی هیجر، ئارەزووی
زهووری دەوڵەتی گوڵ و هەوای نەوبەهارمە
دڵم لە ڕۆینی فیراق ئەدا نەوید و نەوبەتی
تلووعی ڕۆژی تەلعەتی دیداری گوڵعوزارمە
لە ژێر باری دووریا، شکاوە پشت و گەردنم
هاوار، یار بێ خەبەر لە وەزعی حاڵی زارمە
شەوێ درێژە ئەم شەوە خودا بەسەر کەسا نەیێ
دوچاری کەس نەوێ لەوا ئەوی کە من دوچارمە
غەریبی شاری عیشقم و هەوای چاوی کاڵ و خاڵ
قووەی بەدەنمە، قووتمە، ڕەفیق و غەم گوسارمە
بڕوانە چاوی دڵبەری بە تیری غەمزە لەت ئەکا
هەموو دەقیقە سەد کەڕەت ئەم دڵە بێ قەرارمە
لەبەینی هەوری زوڵفەوە کە سووچی زولفی دەرئەخا
ئەبا بە یەک کەڕەت ئەوی قەرار و ئیختیارمە
شەرابی شەوقی قامەتی کە ڕەشکی ئاوی کەوسەرە
دەوای ئێش و دەردمە، شفای ژار مارمە
ئومێدی ڕۆینی شەوی سەردی فیراق «زاریناسناوی ئەدەبیا»
بە ئاهی ئاورینم و بە چاوی ئەشکبارمە