بۆ چەمەن لەو وەختەوە تەشریفەکەت هاوردووە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  636 بینین
بۆ چەمەن لەو وەختەوە تەشریفەکەت هاوردووە
وەک وەنەوشە گەردنم بۆ خزمەتت کەچ کردووە
عەتری زوڵفی دڵبەرت ئەی نازەنینی گوڵبەدەن
ئابڕووی شیشەی گوڵاو و موشکی چینی بردووە
لەم شەرابی عەشقە هەرکەس پیاڵەیەکی پڕ نەکرد
پی مەڵێ گیانی لەبەردایە، کەلاکە و مردووە
عاشقی بێچارە ئەقلی چۆن ئەبێ لێ گوم نەبێ
مانگ و خورشید و گەلاوێژت کە تێکەڵ کردووە
خادمی مورغی سولەیمانم کە ئەم سوبحەی خەبەر
بۆ منی بێدڵ لە ئەوزاعی سەبا هاوردووە
پڕ کە ساقی پیاڵەکەم تۆ بی خودا چونکە ڕەقیب
شوکری هەق شوێنی گومە لێرە، شەڕی لابردووە
ئاشقێکی سادقم «زاریناسناوی ئەدەبی» تەماشا کە چلۆن
بو نیشانەی تیری موژگانی دڵم داکردووە