بۆ تەماشا ڕاکە، بولبول تا زووە
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
642 بینین
بۆ تەماشا ڕاکە، بولبول تا زووە
حەزرەتی گوڵ بۆ گوڵستان هاتووە
غونچەیە موژدەی نزیکی وەسڵ ئەدا
قامەتی سەروە و هەناری گرتووە
بێنە سەیری لەم شەوی هیجرانەدا
ڕۆژی ڕوخساری تلووعی کردووە
دڵڕفێنی گەردنی وەک کارەبای
زایەڵە و شینی وە عالەم خستووە
گەرمە بازاڕی مەی و بەزمی ویساڵ
ناز و عیشوەی ساقیە و هاتوچووە
بۆ ئەبەد مانی دەڵێ عاشق قسەی
ئابڕووی ئاوی حەیاتی بردووە
هۆش و ئیدراکی بە جارێ وا ڕفان
وا ئەزانم ڕۆژ و شەو، زوڵف و ڕووە
پێکەنینی عالەمی دێوانە کرد
تیری برژانگی هەزاری کوشتووە
کاروانی دڵ ئەبێ ڕووتۆ کرێ
پەرچەمی ڕێگەی نەجاتی بەستووە
وا دیارە گڕ لە عاشق بەر ئەدا
شەمعی ڕوخساری کە داگرسانووە
با لە سووتانم نەکەی حاشا ئەڵێم
ئاوری تۆیە لە «زاریناسناوی ئەدەبی» بەربووە