دەردی دووری کوشتمی یاڕەب دەوایێ بۆ نەهات؟

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  1308 بینین
دەردی دووری کوشتمی یاڕەب دەوایێ بۆ نەهات؟
سوحبەتی بێگانە تاکەی ئاشنایێ بۆ نەهات
سەرفی ڕێگەی بێوەفایی بوو خەزێنەی زیندەگیم
کۆچی ئاخروەختە بێ ساحیب وەفایێ بۆ نەهات
غەرقی لافاوی غەم و خنکاوی گێژاوی بەڵام
وا لە ڕێدا سەد گرێ، موشکوڵگوشایێ بۆ نەهات
جەردە بۆ تاراج دیسانۆ لە ڕاس و چەپ خودا
بۆ نەجاتی کاروانم ڕەهنومایێ بۆ نەهات
وای بۆ کەشتی شکاوی قوڕ بەسەر لەم بەحرەدا
ناخودا کۆمەک کە ناکا باخودایێ بۆ نەهات
بۆ ئەوەی ئەم ڕێگە ڕاسە گوم نەکەم تا دەچمە شار
لەم شەوی تاریکەدا شەوقی چرایێ بۆ نەهات
زەخمی دڵ ئێشی گرانە سەبری ئەییووبی دەوێ
بۆ دڵی بێ سەبرم ئەی«زاریناسناوی ئەدەبی»شفایێ بۆ نەهات