پڕ لە شۆر و شینی دووری بوو دەروونی بێ سەبات
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
805 بینین
پڕ لە شۆر و شینی دووری بوو دەروونی بێ سەبات
بۆ تلووعی ڕۆژی ڕوخسارت کتوپڕ موژدە هات
هەر لە قاپی حوجرەوە بۆ خاکبۆسی تا حەرەم
پۆل بە پۆل ئەرواح وێسان و لەسەر هەر جێگە پات
دارو بەرد و خاک و خاشاکی گوزەرگا سەربەسەر
گیان و چاون و هاتوون بۆ ماچی دامانی کەوات
وەختی هاتن چاوم، ئاگا بە! لە ڕێتا کەوتووە
سەر بەسەریەکدا وەکوو بەردی چەمی بەر خانەقات
چی لە بەدبەختی منی بێ دڵ خەیاڵی مونسەرف
کرد و گەڕیاوە خودا بۆ هات و ئاخر بۆ نەهات
من شکاتی ئێشی دڵ لای کێ ببەم ئیللا حەبیب
غەیری ئەو کوانێ تەبیبێ وا عیلاجێکم بکات
بێ حەیایی خۆشە «زاریناسناوی ئەدەبی» پێشووان ئەمیانەوت
شەڕ لە بێکاری نەتیجەی چاترە ئەمما بە کات