مرۆڤی پیسکە

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  827 بینین
پیاوی دەسقوچاو مرۆڤی پیسکە
لایان ڕێی چاکە چەوت و خلیسکە
مرۆڤایەتی مەزن بێت وەک فیل
لای پیسکە هیچە وەک کار و گیسکە
خۆراکی بەڕێز لای ئەو کەسانە
یا نان و دۆیە یا ماش و نیسکە
گەر بێت و داوای قەرزی لێ بکەی
لێت ڕائەوەستێ بە لاتریسکە
ئەم جۆرە کەسە گەر هات و مردن
بۆ فاتیحەیان دەمت قەتیس کە