پارەم نییە
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
823 بینین
زۆر شتم پێویستە ئەمما چی بڵێم پارەم نییە
بۆ ئەوەی دەستم کەوێ پارەش نەبێ چارەم نییە
حەز ئەکەم کۆشکم هەبێ لەم شارەدا وێنەی نەبێ
من کە وا نیمە دیارە هێزی ئەم کارەم نییە
ڕەنجی بێهوودە نەدەم چاکە کە دەسمایەم نەبێ
تاقەتی تانە و توانجی ئەهلی ئەم شارەم نییە