دوای هەر غەمێ
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
392 بینین
دوای هەر غەمێک شادی هەیە
دوای بەندی ئازادی هەیە
ڕاستی و دروستی زۆر کەمە
پیاوانی زۆر ماددی هەیە
وا چاکە گوێ بگرن لەوەی
وا داد و بێدادی هەیە
ئاگای لە برسی بێ ئەبێ
کێ زادی زۆر زیادی هەیە
پێویستە زۆر دوور بین لەو کەسەی
کرداری زۆر عادیی هەیە
ناگاتە شیرین هەرکەسێ
وا ڕەنجی فەرهادکەسی هەیە
بەدخوو حەقیرە گەرچی ئەو
شێوەی پەریزادی هەیە
ئەو مەردە بەختی ڕۆشنە
بۆ پاشەڕۆژ یادی هەیە