تکام لێ کردی
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
371 بینین
تکام لێ کردی بمبەخشی لە تاوان
وەڵامت دامەوە فەرمووت بە چاوان
کە چاک بوو تێ گەیشتی من گوناهم
نییە لاکین هەمە چاکەی فراوان
لە ڕێتا گیانی کەمنەرخم فیداتە
بە قوربانت هەموو خاڵان و باوان
لە تۆ بەولاوە کەس ناکەم بە یارم
نیگاران غەیری تۆ کەم نەرخ و ساوان
ئەوەی زانیوتە ناپاک و نەفامە
لەلای خۆت ناوەکەی دەرکە لە ناوان
ئەمن ڕاستم بەهەستم مەستی عەشقم
کە هەر تۆم هەی سەراوان و بناوان