ئەگەر خوا کردی

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  448 بینین
ئەگەر خوا کردی یار بێتە یانەم
لە چاوا ئەڕوا تاریکی و تانەم
کە یەزدان کردی منی خوێندەوە
ڕوومەت و چاوی خۆی دا نیشانەم
ئەکەومە باخی بەهەشتی شادی
خۆش و گەش ئەبێ من ئەم ژیانەم
گەر بە لای منا لا بکاتەوە
زوو چارە ئەکا ئەم دەرد و ژانەم
ئومێدم هەیە خۆش بەسەر بەرم
دوا ڕۆژانی ئەم ژین و مانەم