شکاوە
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
503 بینین
چرای ڕووناکی دڵشادیم شکاوە
چرۆی گوڵزاری ئازادیم شکاوە
هیوای دڵداریی ژینم لە دەست چوو
کە نێشەی تیژی فەرهادیم شکاوە
تکام ناگاتە لای سەرداری شۆخان
ئومێدی داد و بێدادیم شکاوە
لە یادم دەرنەچوو مەیلت بەقوربان
تەنووری گەرمی کەمیادیم شکاوە
لەبەر ئازاری گیان و ژانی ژینم
خەیاڵی خاڵی بیجادیم شکاوە
نەما ئاواتی ژینی کامەرانی
سوراحیی بادەکەی نادیم شکاوە