وا مەزانن
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
450 بینین
وا مەزانن پیرە شەیتان نووستووە
ڕۆڵەکانی پێش کاروان خستووە
خۆ فریشتەی چاکە نەیماوە نەشات
دەستی خۆی بۆ کاری چاکە بەستووە
ئێستە کاڵای باش چلۆن دەسگیر دەبێ
دەستی ناپاکی کە ڕیسی ڕستووە
ئێستە فەرزە ڕێزی بگرێت بێگومان
ئەو کەسەی جاران کە کەس نەیویستووە
ئەمڕۆ سەرکار و لە مەیدان غار ئەدا
جۆرە ئینسانێک کە تۆ هەر نەتبیستووە