ساداتی بەرزەنجە

لە کتێبی:
دەشتی گەرمیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 7 خولەک  1486 بینین

بەرزەنجە دێیەکە کەوتۆتە شەرقی شاری سلێمانیشوێن وە ئەم دێیە بە سادات ناوبانگی کردووە، باپیرە گەورەی ئەم ساداتە شیخ عیسای نوور بەخشکەسە کە کوڕی باباعەلیکەس هەمەدانە ئەم باباعەلییە لە دەورەی عباسیەکانا ڕۆیشتووە بۆ هەمەدانشوێن لە ساڵی ٦٥٦ی هیجریدا کە سەڵتەنەتی عەباسی بە دەست مەغوول تێک چوو شێخ عیسا و شێخ مووسا کە هەردووکیان بران ڕوویان کردە عێراق و بەرزەنجەیان ئاوەدان کردەوە، شێخ مووسا کە برا گەورە بووە هیچ مناڵی نەبووە بەڵام شێخ عیسا ماشائەڵڵا هێندە ئەولادی لێ کەوتۆتەوە لە ژمارە نایەن. ساداتی بەرزەنجە ئێستە لە هەموو پارچەیەک لە خاکی ئیسلامدا هەیە و بوون بە چەند بەرەباب وەکوو بەرزەنجەیی، نۆدێیی، دۆل پەموویی، تەرانەوەنی، گلەزەردەیی یانی لەم کتێبەدا ناگونجێ بەرە بابەکان بە تەواوی بنووسم بەڵام لە سروەی بەربەیانا بەتەواوی ئەیان نووسم.

پیاوە بەرزەکانی بەرزەنجە
١) شێخ مەعرووف نۆدێیی

شێخ مەعرووف نۆدێیی کە عالم بووە و عەلامەی زەمانی خۆی بووە یانی ئەم شێخ مەعڕووفە لە هەموو عیلمێکدا تەسنیفاتی هەیە شتێک کە من بزانم شەست جڵد کتێبی نایاب نایاب و بەنرخی تەسنیف کردووە. ئەم شێخ مەعرووفە لە ئەولادەی شێخ محەمەدی نۆدی بە تەسادف دەوری حوکمداری بابانەکانی کردووە، میری قەڵا چوالان کە پادشای بابان بووە نەیهێشتووە شێخ مەعڕووف لە نۆدی دانیشێ بردوویە بۆ مودڕسی قەڵا چوالان. لە قەڵا چوالانەوە لەگەل بابانەکان و دانیشتوانی قەڵا چوالان گوێزاویانەتەوە بۆ دەشتی مەڵکەندی و مەڵکەندیان کردووە بە شار ناویان ناوە سلێمانی و چۆنیەتی ئەو گوێزانەوەیە لە کتێبی چوار باخی پێنجوێنا بە زمانی گردی سەیوانەوە نووسیومە ئیتر پێویست بە دووبارە ناکات.

٢) حاجی کاک ئەحمەد

حاجی کاک ئەحمەد کوڕی شێخ مەعرووفی موسەنیفە لە شاری سلێمانی لە دایک بووە ئەم حاجی کاک ئەحمەدە زۆر خوا پەرەست و عالەم بووە یانی ئەتوانم بڵێم لە دیانەتا لە خاکی ئیسلامدا هاوتای نەبووە و لە ناو خاکی کوردەواریدا هێندە بە پاک و خاوێن تەماشا کراوە هەر کاغەزێک کاک ئەحمەد نوسیبێتی مەردۆم هەڵیان گرتووە لە باتی دوعا و نوشتە. ئەڵێن حاجی کاک ئەحمەد دوعای گولەبەندی نووسیوە ئەو دوعایە بە هەر کەسێک بووبێ گولە کاری لێ نەکردووە من بە چاو نەمدیوە بەڵام ئەڵێن لە کوردەواریدا زۆر جار دوعای کاک ئەحمەدیان کردووەتە مل حەیوان و تفەنگیان پێوە ناوە ئەو تفەنگە ئەو حەیوانەی نەبڕیوە. حاجی کاک ئەحمەد هەر وەک عالەم بووە ئێرشادێتی کردووە هەمیشە تێکۆشاوە بۆ ئیسلاحی مللەت زۆرجار بووە کە حاجی کاک ئەحمەد چووە بۆ بانەشوێن بۆ مەریوانشوێن بۆ لابردنی زۆڵم لە سەر هەژارێک. یانی ئەگێڕنەوە کە جارێک کابرایەکی بانەیی ڕەنجبەرێکی ئەبێ ڕەنجبەرەکە حەز لە کچ ئاغاکەی ئەکات ئاغاکەی کچەکەی پێ نادات کابرای ڕەنجبەر هاوار دێنێ بۆ کاک ئەحمەد ئەمیش ئەچێت بۆ بانا بۆ تکاکردن و ئەو کچە بە پارەی خۆی ئەگوێزێتەوە بۆ کابرای ڕەنجبەر. حاجی کاک ئەحمەد ژیانی خۆی لە ڕێگەی ئیسلاحاتی دین و دونیا سەرف کردووە و چوار ڕوبعەیەکی شەرعی داناوە بۆ لوغەتی فارسی بۆ ئەمە کە هەر موسڵمانێک هێزی بە عەڕەبی ناشکێ بە فارسی تەواو هەڵسان و دانیشتنی دینێ شارەزا ببێت وە ئەو کتێبەی ناوناوە مەکتووبناوی تایبەت. ئەتوانم بڵێم ئەو ئیستفادەی دینییەکە لە مەکتووب کراوە لە کەم کتێبە شەرعیەکان کرابێ ئەگەر بە لوغەتی کوردی بوایە زۆرتر سودی لێ وەرئەگیرا.

٣) شێخ مەحموود

شێخ مەحموود کوڕی حاجی شێخ سەعید کوڕەزای کاک ئەحمەدە ئەم شێخ محموودە هەر لە مناڵیەوە خۆی دایە ئەسپ و تفەنگ و سوارە پێکەوەنان زۆر جار شەڕی عەشایەری کردووە و لە زۆر جەنگا سەر کەوتوو، وە هەتا پاش جەنگی گەورەی یەکەم کاتێ کە حکوومەتی بەریتانیا هاتە عێراقەوە دوو تا سێ دەفعە بە ناوی ئیستقلالی کوردستانەوە تەشكیلاتی کوردستانی کرد بەڵام تێکیشی ئەدایەوە لەم کتێبەدا ناگونجێ بە درێژی باسی شێخ مەحموود بنووسم چوونکوو ئەم شێخ مەحموودە نزیکەی پازدەساڵ بە کەژ و کێوەوە ڕای بوارد و هەمیشە لە گەل هێزی حکوومەتی عێراقا جەنگی ئەکرد و دووجار لە تەرەف بێگانە و لە سەر داوا کردنی ئازادی بەندی و دیلی کێشاوە و دە ساڵ خانە شاری بووە، لە سروەی بەربەیانا بە درێژی باسی ئەکرێت، لە ڕۆژی لە دایک بوونیەوە هەتا ئێستەکە ماوە و لە دێی داری کەلیشوێن لە ناوچەیی بازیانشوێن تابع ناحیەی تەناڵ دانیشتووە.

٤) شێخ تەهای بەرزەنجە

شێخ تەهای بەرزەنجە: شێخ تەها عالمێک بووە کە هەموو کوردەواریدا ناسراو بوو حەتا شۆرەتی عیلمی شێخ تەها گەیشتووەتە پایتەختی عوسمانیەکان کە شاری ئەستەنبووڵشوێن بووە لە لای سەرۆکی عوسمانیەوە نووسراوەی بۆ هاتووە و بانگ کراوە بۆ ئەستەنبوول وە کراوە بە مامۆستای پادشازادەکان.

٥) باباڕەسووڵ گەورە

بابە ڕەسووڵ و شێخ عەلی کوسە و شێخ حەسەن گازەردە وشێخ محەمەد ئەوانەوەن لە ئەولادی نوور بەخش باس کراون و ئەم زاتانە شایانی نووسینن لە مێژوودا لە سروەی بەر بەیانا خۆیان و ئەولادیان باس کراوون هێشتا چاپ نەکراوە ئنشائەڵڵا ئەخرێنە پێش چاو

٦) شێخانی ئێرشاد

شێخانی ئێرشاد چە قادری و چە نەقشی بە ڕووناکی نووسراون لە چاپکردنی سروەی بەر بەیانا پێشکەشی ئەکرێت.

...........

کاتێک کە حکوومەتی عێراق بە دڵسوزیەکەی خۆی ئەمری مکافحەی تەمامی دا لە کوردستاندا بەڕێ کەوت من کرام بە موعەلمی مکافحە لە دێی «سیتەکداشوێن» بەڵام لە کاتێکی زۆر تەنگ و چەڵەمەدا بوو چوونکە ساڵ درەنگ بوو حکوومەت پێی نەئەکرا بە چاکی تەماشای ئەم مەکتەبانە بکات، و کەرەسەی خوێندنیان بە تەواوی پێ بدات: وەکوو چرا و سۆبە و نەوت : بۆ مەکتەبی شەو وە کتێب و دەفتەر و قەڵەم بۆ مەکتەبی ڕۆژ بەڵام «تەڵاخانکەس» هیمەتێکی زۆری کرد و هەموو کەرەسەی خوێندەواری بە پارەی خۆی بۆ مەکتەبی شەوڕۆز کڕی، یەعنی گەر بە جۆرێک بوایە بەرگ و خوراکیش ئەکڕی بۆ بەچکە هەژارەکان.

جا کەوابوو پێش کەوتنی مەکتەبی سیتەک بەسەر باقی مەکتەبەکانی هاو زەمانی خۆیدا زۆرتر بە هیمەتی تەڵا خانمی ئەزانم.

وە هیوامان وایە ئەم کردەوە جوانەی «تەڵاخان» ببێت بە هانەهانە بۆ هەموو خانمە دەوڵەمەندەکانی تر تا کوو ئەوانیش ڕێ و شوێنی ئەو بگرن و هەر یەکەیان لە لایەکەوە یاریەی ڕۆڵە هەژارەکانی نیشتمانەکەیان بدەن.