بانە

لە کتێبی:
دەشتی گەرمیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 2 خولەک  823 بینین

بانە ناو پیاوێکە کە فەرمانڕەوا بووە بەسەر ئەو پارچەیەدا بانەشوێن بەش کراوە بە سێ پارچە: ١) قەڵای بە ڕۆژەکۆن، ٢) پشت ئاردبەبا، ٣) ناوچەی شیوەکەڵ کە ئێستە لە سەر سنووری عێراقشوێنە. بەگزادەی بانە پێیان وتوون ئیختیار دینی چوونکو کە پێغەمەر هاتە دنیاوە. بە ئیختیاری خۆیان بە بێ جەنگ و کوشتار بەگزادەی بانە دینی پاکی ئیسلامیان قەبووڵ کرد جا بەو هۆیەوە پێیان ئەڵێن ئیختیاری دینی یانی لە هەوەڵی زەمانی سەعادەتەوە ئاغایی و سەرۆکی ئەو پارچەیانە بە دەستەوەیە. باپیرە گەورەی بەگزادەی بانە ناوی سلێمان بەگکەس بووە پیاوێکی زۆر پارێزگار و خووڕەوشت چاک بووە و زۆر حەزی کردووە لە ئاسایشی مللەت و زۆر موسڵمانیش بووە بە جۆرێ خۆی پاراستووە لە زوڵم و خراپە بە ئارەزووی خۆی دەستی لە فەرماندەری و سەرۆکی بانە هەڵگرتووە و یەک کچی بووە کچەکەی داوە بە بوداق بەگکەس کوڕی میرزا خان بەگی برای. ئەم برازای خۆیە کردووە بە فەرماندەر لەباتی خۆیی و خۆی دوو جار چووە بۆ حەج لە جاری دووهەما لە مەدینەی مونەووەرە وەفاتی کردووە ئێستە سلێمان بەگ گۆڕی لە مەدینەیە بەڵام گۆڕستانێ هەیە لە قەراخ شاری بانە پێی ئەڵێن گۆڕی سلێمان بەگ ئەو نەزەرگای سلێمان بەگە. سلێمان بەگی دووهەم کە مەشهوورە بە سلێمان بەگ کەچەڵ کوڕەزای میرزاخان بەگ و کچەزای سلێمان بەگی گەورەیە ئەم سلێمان بەگی دووهەمە باپیری هەموو بەگزادی بانەیە. بەگزادەی بانە شەش حەوت بەرە بابن: ١) بارام بەگی کە سەرۆکی ئەم بەرە بابە ئێستە حەمەڕەشید خانە، ٢) یۆنس خانی، ٣) لفتە بەگی، ٤) عەبدە بەگی، ٥) وەسمان بەگی، ٦) حسێن بەگی. بەگزادەی بانە چوونکوو زۆرن، لەم کتێبەدا ناگونجێ هەموویان و کردەوەیان بنووسیین بەڵام لە سروەی بەربەیان مێژووی کوردان بە درێژی نووسراون.