زەند

لە کتێبی:
دەشتی گەرمیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 2 خولەک  1491 بینین

زەند هۆزێکی کوردن زۆر جار بەرز و زۆر جاریش نزم بوونەتەوە، لە دەورەی کەریم خانی زەندکەسی بەناوبانگا ئەم هۆزە هێندە بەرز بوونەوە خەیاڵی داگیرکردنی تەختی ئێرانیان کرد. لە پێشدا هەرچی هۆزێک نزیکیان بوو چە کورد چە فارس هێنایانە ژێر دەستی خۆیان لە پاشان کەریم خان لەگەڵ ئاغا محەمەدی قاجارکەس بە شەڕ هاتن وە لە مابەینی هۆزی قاجار کە پادشای ئێرانشوێن بوون وە هۆزی زەند شەڕێکی درێژ و زۆر گەرم کرا لە سروەی بەر بەیانا بە درێژی نووسراوە ئنشائەڵڵا ئەخرێتە پێش چاو. دوایی زەندەکان سەرکەوتن و سەڵتەنەتی قاجاریان تێک دا. کەریم خان کە سەرۆکی تیرەی زەند بوو چووە سەر تەخت هەموو خاکی ئێرانی خستە ژێر دەستی خۆی، کەریم خان پیاوێکی خوو و ڕەوشت پاک و هەژار پەروەر بووە زۆر تێ کۆشاوە بۆ ئاسایشی مللەت و خوێندن بەرز کردنەوە لە ئێراندا. ناو خۆی نا «وەکیلولڕەعایاناوی تایبەت»، هیچ ناشیرینییەک لە لە کردەوەی ئەم پیاوەدا نەبوو، ئەمە نەبێ هەر وەک سەلاحەدینی ئەیووبیکەس لە کوردستانا جێگە دەستی خۆی دیاری نەکردووە و پایتەختی خۆی لە کوردستانا دا نەنا، ئێستە مێژوونووسەکانی ئێران سلسلەی زەندی بە یەکێ لە سلسلەی پادشاهانی ئێرانی ئەژمێرن.