لە شەش پیتەکەی جووتی پێش و پاش
لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
511 بینین
لە شەش پیتەکەی جووتی پێش و پاش
قسەی مناڵن بۆ شت جوان بێ و باش
لە سێوە بۆ پێنج کزی و بێدەنگی
یەک تا سێ زستان مایەی دڵتەنگی
هەرکەس لە یەکەم تا چواری زۆر بێ
دەزگا و دووکانی یاخوا هەر مۆر بێ
تا ئێستا نرخی ئێجگار گرانە
تاوانیش دیارە هیی شارەوانە
بزانی مەتەڵ سەوزەی ڕووسوورە
ئەڵێی لە وزەی کڕین ئای دوورە!